Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاری به‌غدا خراپترین شاره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان



په‌یام

له‌ پۆلێنێكی نوێدا، شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌ خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، پۆلێن كرا

به‌پێی ڕاپۆرتێكی میرسه‌ر بۆ دیاریكردنی ژیان و گوزه‌ران له‌ جیهان له‌ ساڵی 2018، كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا 231 شار پۆلێنی بۆ كراوه‌، شاری به‌غدا وه‌ك خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ گوزه‌ران و ژیانكردن، دیاری كرا

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، به‌ غدا لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی خراپترین شاره‌كانی جیهانی‌ گرتوه‌ و كۆناكری له‌ ولاَتی‌ غینیاش له‌ كۆتای لیسته‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌. 

هاوكات راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و شارانه‌ش كردوه‌ كه‌ خۆشگوزه‌رانترین شاری دونیان و شاری ڤییه‌نا، له‌ ولاَتی‌ نه‌مسا به‌ یه‌كه‌م شار بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ ناوی هێنراوه‌.
ده‌زگای میرسه‌ر بۆ ڕاوێژی كارگێڕی، له‌ پۆلێنه‌كه‌یدا پشتی به‌چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستووه‌، له‌وانه‌ش ڕێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌، نه‌خۆشییه‌كان و ئاوه‌ڕۆ و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و لابردنی زبڵ، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێوه‌رێكی دیكه‌

765 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر