Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یۆنان.. فڕۆکەیەکی سەربازیی مەشق و راهێنان کەوتەخوارەوه



لە یۆنان لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی مەشق و راهێنان، فڕۆکەوانێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی یۆنان، فڕۆکەیەکی سەربازیی لە جۆری T2ی تایبەت بە مەشق و راهێنان کە لە بنکەیەکی ئاسمانیی لە شاری تریپۆلییەوە فڕیوە لە سیستمی راداردا نەماوە.

ئاماژە بەوەشکراوە فڕۆکەکە لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانیی نیمچە دوورگەی مۆرای یۆنانەوە فڕیوە و لە ناوچەی سپارتا کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و یەکە سەربازییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. 

تیمەکانی گەڕان و پشکنین تەرمی یەکێک لە فڕۆکەوانەکانیان دۆزیوەتەوە. 

هاوکات فڕۆکەوانە یاریدەدەرەکە رزگاریبووە و بە برینداریی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. باس لەوەشدەکرێت دۆخی تەندروستیی جێگیرە. 

مانگی کانوونی دووەمی رابردوو، فڕۆکەیەکی دیکەی سەربازیی مەشق و راهێنانی هێزە ئاسمانییەکانی یۆنان، کەوتبوویە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی رزگاریببوو. 

513 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر