Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گه‌رووی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ئێراندا نییه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامی به‌رپرسانی‌ ئێراندا ڕایگه‌یاند: گه‌رووی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ئێراندا نییه‌ و، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیشیان كار بۆ پاراستنی‌ ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وه‌ڵامی عه‌لیڕه‌زا ته‌نگسیری، فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانیی سوپای پاسدارانی‌ ئێرانی‌ دایه‌وه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندبوو "وڵاته‌كه‌ی‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر كه‌نداو و، گه‌رووی هورمزدا هه‌یه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ "كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز له‌ ده‌ستی‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران نییه‌ و، ئه‌و گه‌رووه‌ ڕێڕه‌وێكی ئاویی جیهانییه‌".

مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆ پاراستنی ئازادیی هاتووچۆ له‌ ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌ جیهانییه‌كان و ئازادیی بازرگانی تێیاندا". 

ڕۆژی‌ ڕابردوو عه‌لیڕه‌زا ته‌نگسیری، فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانیی  سوپای پاسداران، له‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستنی‌ گه‌رووی‌ هورمزی‌ كرد.
بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، ئه‌مریكا به‌شی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت، كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت و غازی‌ تاران ده‌كاته‌ ئامانج.


385 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2018

بابەتی زیاتر