Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنبار.. تەقینەوەیەکی خۆکوژی کوژرانی حەوت کەسی لێکەوتەوە



لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی کە خاڵێکی پشکنینی لە دەروازەی شاری قائم سەر بە پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج، حەوت کەس کوژران کە دوویان سەرباز بوون.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان "خۆکوژێک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی بە خاڵێکی پشکنینی هاوبەشی سوپا و حەشدی عەشائیری لە دەروازەی شاری قائم، تەقاندەوە". 

هه‌ر به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان "لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، حەوت کەس کوژران کە دوویان سەربازبوون و سێیان لە حەشدی عەشائیری و دوو کەسەکەی دیکەش مەدەنی بوون، هەروەها پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان سەربازە و دوویان لە حەشدی عەشائیری و دوو کەسەکەی دیکەش مەدەنین".

هه‌روه‌ها دوای رووداوەکە، هێزێکی هاوبەش تەرمی کوژراوەکانیان گواستووەتەوە پزیشکی دادی و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.

 شاری قائم دەکەوێتە سەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا و کۆتایی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ەوە لەژێر کۆنتڕۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدابوو.

197 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر