Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی دارایی له‌گه‌ڵ ئێراندا؛ وه‌فدێك ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین


سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازن وه‌فدێك ره‌وانه‌ی واشنتن بكه‌ن تا بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئێراندا

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یاند كه‌ به‌غدا پشتیوانی له‌ سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر هیچ وڵاتێكدا ناكات
لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی تایه‌ت بوو به‌ سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا باس له‌ هه‌ڵوێستی ستراتیژیی به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكراشیكرد كه‌ به‌نیازن وه‌فدێك ره‌وانه‌ی واشنتن بكه‌ن تا بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئێراندا

عه‌بادی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ 16 هه‌زار میگاوات و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمنز رێككه‌وتون بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه‌و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتیان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر
له‌به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ووتی‌ شه‌ڕی تیرۆر و رێگریكردن له‌دابه‌شبوونی عێراق، له‌كاره‌ پێشینه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی بووه‌ و توانیویانه‌ له‌ كابینه‌كه‌یدا به‌شێكی گرنگی به‌دیبهێنن

271 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر