Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. لە مانگی تەمووزدا ھەناردەکردنی نەوت زیادی کردووە


په‌یام 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ھەناردەکردنی نەوت لە مانگی تەمووزی رابردوودا، بەڕێژەی ٤،٤ لەسەدا زیادی کردووە. 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تێکرای ھەناردەکردنی نەوت لە مانگی تەمووزی رابردوودا، گەیشتووەتە ١٠٩ ملیۆن و ٨٥ ھەزار بەرمیل کە ئەمەش بەراورد بە مانگی حوەزیرانی رابردوودا بەڕێژەی ٤،٤ لەسەدا زیادی کردووە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ھەناردەکردنی نەوت لە عێراق لە مانگی حوەزیرانی رابردوودا گەیشتبوویە، ١٠٥ ملیۆن بەرمیل.

عاسم جیھاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ کۆی داھاتە بەدەستھاتووەکان لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٥٣٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی وتووە کە لە مانگی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٦٨ دۆلار و ٥٦٦ سەنت فرۆشراوە.

عاسم جیھاد راشیگەیاندووە کە لە مانگی رابردوودا، ھیچ بڕە نەوتێك لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە ھەناردە نەکراوە. 

335 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر