Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تانه‌ له‌ بڕیارێكی عه‌بادی ده‌دات


په‌یام 

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاره‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاره‌كانی‌ كۆمسیۆن به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان ناوده‌بات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: تانه‌ له‌و بڕیاره‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی‌ له‌كارخراوی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ "بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی، پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوور و یاسا و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌".

ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و لیژنه‌ وه‌زارییه‌ی‌ كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كاری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار پێكهێنرابوو، له‌ چوارچێوه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری سێ نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی‌ له‌ پارێزگاكان له‌ پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه‌".

ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی‌ له‌كارخراوی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ تانه‌دان له‌و هه‌نگاوه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقدا ده‌گرێته‌ به‌ر".

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕێوشوێنه‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی په‌سه‌ند كرد و، داوای له‌ لایه‌نه‌كان كرد هاوپه‌یمانێتی له‌ كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن. به‌ڵام دوێنێ‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بڕیاری‌ دا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی.

281 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر