Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران: وه‌زیری‌ سیخوڕمان له‌ حكومه‌تی‌ وڵاتێكی‌ دوژمندا هه‌بووه‌


په‌یام 

وه‌زیری هه‌واڵگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرای‌ كرد: وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ سیخوڕی‌ له‌ حكومه‌تی‌ وڵاتێكی‌ دوژمندا هه‌بووه‌ و ده‌یان سیخوڕی‌ وڵاتانیشیان له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی‌ ئێراندا ده‌ستگیر كردووه‌.

مه‌حموود عه‌له‌وی، وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، ڕایگه‌یاند:"چاودێریی‌ وردی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گومانی‌ سیخوڕبوونیان لێ‌ ده‌كرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان سیخوڕیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا كاریان كردووه‌".

وه‌زیری هه‌واڵگریی وتیشی‌:"ئه‌ندامێكی كابینه‌ی حكومیی‌ وڵاتێكی دوژمن، كاری‌ بۆ هه‌واڵگریی ئێران كردووه‌". كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ وا لێكدرایه‌وه‌ مه‌به‌ستی ناوبراو گۆنێن سێگێڤ وه‌زیری پێشووی وزه‌ی ئیسرائیل بێت، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئێران ده‌ستگیر كرا.

مه‌حموود عه‌له‌وی ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرای‌ نه‌كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات سیخوڕ بوون، كاریان بۆ چ وڵاتێك كردووه‌، به‌ڵام جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ دوژمنانیان ناده‌ن سیخوڕ له‌ داموده‌زگاكانی‌ وڵاته‌كه‌یاندا دابنێن.

وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران، باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ئاستبه‌رزانه‌یان له‌ كار دوورخستووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ یاساكانی‌ ئێران دان به‌ دوو ره‌گه‌زنامه‌ بۆ یه‌ك هاووڵاتی نانرێت و، ڕێگا به‌و كه‌سانه‌ش نادات له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كار بكه‌ن".

2053 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر