Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی دیكه‌ دادگای فیدراڵیی‌ عێراق دانیشتنی دۆسیه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ دواخست


په‌یام 

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: جارێكی دیكه‌ دادگای باڵای فیدراڵیی‌ عێراق دانیشتنی‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ بۆ مانگی‌ داهاتوو دواخست و، ئه‌و شاره‌زایه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كه‌یش دیاری‌ كرابوو، له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق حه‌وته‌مین دانیشتنی سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ئه‌نجام دا و، بڕیاری‌ داوه‌ به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی له‌ دانیشتنی‌ پێشوودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ ده‌ستنیشانی‌ كردبوو".

ئامانج ڕه‌حیم ڕایگه‌یاندووه‌ "دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌و پسپۆڕه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ به‌هۆی لایه‌نگریی بوو بۆ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، چونكه‌ پێشتر بۆچوونی‌ خۆی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ربڕیوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌مای بێلایه‌نی كه‌ له‌ یاساكاندا هاتووه‌".

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "بۆ ده‌ستنیشانكردنی شاره‌زی دیكه‌، دادگا بڕیاری دا به‌ دواخستنی دانیشتنی‌ دۆسیه‌كه‌ بۆ 9ی ئه‌یلوول".

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، له‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌ و، ئه‌و كاره‌ی‌ به‌ ناده‌ستووری‌ ناوبردووه‌.

306 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2018

بابەتی زیاتر