Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خامنه‌یی: ئه‌گه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیمان نه‌بێت؛ ده‌ستبه‌رداری ده‌بین



ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ هۆكارێكه‌ نه‌وه‌ك پێویستییه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كانیان ناكات ئه‌وا ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری ببن.

عه‌لی خامنه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی و وه‌زیرانی حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران ده‌ستبه‌رداری ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئێران نه‌پارێزێت.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مریكا له‌ لایه‌كه‌وه‌ خراپه‌ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌كات و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پێشنیارده‌كات ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكاته‌وه‌.
خامنه‌ئی داوای له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی حكومه‌ت كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان.

هاوكات، عه‌لی خامنه‌ئی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هیچ ڕێگرییه‌ك بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا نییه‌ ، چونكه‌ كاری هاوبه‌ش  هۆكاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتیمانییه‌كانه‌ نه‌ك ئامانج، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنێت ده‌ستبه‌رداری ده‌بن.

خامنه‌ئی له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختیكرده‌وه‌: تاران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكیدا له‌سه‌ر هیچ ئاستێك به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی ناكات.


366 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

بابەتی زیاتر