Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی توركیا ده‌یان جه‌ندرمه‌ی به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرد


به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزاڤی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن، پۆلیسی توركیا ده‌یان كارمه‌ندی جه‌ندرمه‌ی ده‌ستگیركرد.  

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیا بلاَویانكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رمانێكی پێشووتری دادگای ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندنی ده‌زگاكانی ئاسایشی توركیا ده‌ركردبوو، پۆلیسی ئه‌و ولاَته‌ زیاتر له‌ 20 كارمه‌ندی جه‌نده‌رمه‌ی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزاڤی خزمه‌تی فه‌تحولاَ گیوله‌نه‌وه‌ ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، شه‌ش كه‌س له‌ده‌ستگیركراوه‌كان  پله‌ی سه‌ربازیان به‌رزه‌ و 14ی دیكه‌یان ملازمن و، ئه‌وانی دیكه‌ش پله‌ی سه‌ربازیان نزمتره‌.

دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016 ، به‌ تۆمه‌تی په‌یوندی به‌ بزاڤی خزمه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندی سه‌ربازیی و مامۆستایان له‌ توركیا ده‌ستگیركردووه‌ و، زیاتر له‌ 11 هه‌زار مامۆستا و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی سه‌ربازیش له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.


413 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

بابەتی زیاتر