Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ؛ لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی



به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی لیره‌ی توركی له‌ بازاڕه‌كانی مامه‌ڵه‌ی دراوی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر دۆلار و یۆرۆ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ 6 و 52  لیره‌ی توركی, هه‌روه‌ها یه‌ك یۆرۆ به‌ 7 و پۆینت 66 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كراوه‌.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ درێژه‌ی ئه‌و دابه‌زینه‌ی كه‌ له‌ دوێنێ چوار شه‌ممه‌وه‌ لیره‌ی توركی گرتوه‌ته‌وه‌, جارێكی تر به‌های لیره‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. 

میدیاكانی توركیا دابه‌زینی نرخی لیره‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ خاوه‌ندارێتی حكومی و ئاڵوگۆڕی دراو له‌ ناوخۆی توركیا.

به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌وه‌ زیانێكی زۆری به‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ توركیا گه‌یاندووه‌و سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تا ئێستا ده‌یان فیلم و ڕۆژنامه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دابه‌زینی به‌های لیره‌ وه‌ستێنراون. 
ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌هۆی كێشه‌ی قه‌شه‌ برۆنسن-ه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا گرژی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی كردوه‌ته‌ سه‌ر دابه‌زینی به‌های لیره‌.


1742 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

بابەتی زیاتر