Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ ڤیزای توركیا بۆ هاوڵاتیانی عێراق هه‌ڵگیرابێت


په‌یام 

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ عێراق ده‌كات و ڕایشیگه‌یاند: داواكاریی‌ هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزا ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌نقه‌ره‌.

فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر، ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ده‌نگۆی‌ هه‌ڵگرتنه‌ی‌ ڤیزای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ سیستمی پێشووی پێدانی‌ ڤیزا به‌ هاووڵاتیانی عێراقی‌ ڕووی‌ نه‌داوه‌".

فاتیح یه‌ڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "كاره‌كانیان بۆ ئاسانكاریی وه‌رگرتنی ڤیزا به‌رده‌وامه‌ و، داواكاریی‌ هاووڵاتیانی‌ عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزای‌ توركیا له‌سه‌ریان، ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ توركیا".

له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عێراق و هه‌رێم هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ توركیا ڤیزای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ عێراقی‌ هه‌ڵگرتووه‌.


417 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

بابەتی زیاتر