Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی زێره‌ڤانی ده‌ستگیر و نانبڕاوده‌كرێت


په‌یام 

په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای‌ ده‌كات پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ زێره‌ڤانی‌ به‌هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ كه‌ داوای‌ مووچه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كردووه‌، نانبڕاو و ده‌ستگیر كراوه‌ و، ڕێگه‌ به‌ كه‌سوكاری‌ نادرێت بیبینن.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ هه‌ژماری‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك، گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا گه‌نجێك ده‌رده‌كه‌وێت پێشمه‌رگه‌یه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گرێت.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت بۆریی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم بۆ توركیا گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی‌ تۆمار كردووه‌، باس له‌ ژیانی‌ ناهه‌مواری‌ مامۆستایان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و، داوا له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌كات داهاتی‌ نه‌وت بۆ پێدانی‌ مافه‌ داراییه‌كانیان به‌كاربهێنێت".

لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح  ئاشكرای‌ كردووه‌ "ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ناوی سمۆ كۆچه‌ره‌ له‌ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆلایڤه‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ نانبڕاو و ده‌ستگیریش كراوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت "دایكی ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌ندروستیی خراپه‌ و ڕێگای‌ پێ نادرێت كوڕه‌كه‌ی ببینێت".

حه‌مه‌ساڵح نێچیرڤان بارزانیی‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و مه‌سروور بارزانیی‌ ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی‌ هه‌رێمیش، به‌ به‌رپرسیار له‌ پاراستنی‌ ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ی پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی ده‌زانێت.


17512 جار خوێندراوەتەوە
30/08/2018

بابەتی زیاتر