Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی عامری: شكست به‌و حكومه‌ته‌ ده‌هێنن كه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق پێكیبهێنێت


په‌یام 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر حكومه‌تێك ده‌كات كه‌ له‌ژێر فشاری‌ ئه‌مریكا پێكبهێنرێت و ده‌ڵێت: شكستی پێدێنن. 

هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: شكست به‌و حكومه‌ته‌ ده‌هێنن كه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق پێكیبهێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.
 
عامری وتوشیه‌تی: ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر حكومه‌تێكش به‌ گوشاری ئه‌مریكا پێكبهێندرێت وه‌ك به‌كرێگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

وته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خولی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت. 

بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش لیسته‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و موقته‌دا سه‌درو عه‌ممار حه‌كیم و ئه‌یاد عه‌للاوی له‌لایه‌ك و هادی عامری و نووری مالیكیش له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ چڕكردوه‌ته‌وه‌ تا به‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ ئاینده‌ی‌ عێراق ڕابسپێردرێن.

 

440 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2018

بابەتی زیاتر