Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام 

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ عێراق و به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌ و هەریەکە لە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دژی بڕیاره‌كه‌ن.

عه‌بادی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ فه‌یاز به‌هۆی‌ ده‌ستوه‌ردان له‌كاری‌ سیاسی دوورخراوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت ناوبراو له‌شوێنێكی‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌و ناكرێت تێكه‌ڵی‌ كاری‌ سیاسی‌ بێت، باس له‌وه‌شده‌كات له‌و هه‌نگاوه‌دا پشتی‌ به‌ده‌ستوری‌ عێراقی‌ به‌ستووه‌ كه‌داوا ده‌كات ئه‌ندامانی‌ ده‌زگا ئه‌منی‌ و هه‌واڵـگریه‌كان بێلایه‌ن بن.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ فه‌یاز سیاسیه‌، به‌وپێیه‌ی‌ ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ له‌ئارادایه‌ كه‌ناوبراو له‌شوێنی‌ عه‌بادی‌ و له‌سه‌ر داوای‌ نوری‌ مالیكی‌ خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو كاندید بكات.

لای خۆیانه‌وه‌  هاوپەیمانی فەتح بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەیاز پێشهاتێکی مەترسیدارە لە بەکارهێنانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان لە کێبەرکێی سیاسی و بەرژەوەندی کەسی و حزبیدا.

ده‌وڵه‌تی یاساش ڕایگه‌یاندووه‌:" دوورخستنەوەی فالح فەیاز لەو دوو پۆستەی هەیبووە، ئەنجام و لێکەوتەی پێچەوانەی بۆسەر هاوپەیمانی نەسڕ دەبێت و کارتەکانی لە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت لاواز دەکات".

فالح فه‌یاز له‌ساڵی‌ 2011وه‌ ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ عێراقیه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئایاری‌ ڕابردوودا پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ لیستی‌ عه‌تا له‌هاوپه‌یمانێتی‌ نه‌سری‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ده‌ربڕی‌.

330 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2018

بابەتی زیاتر