Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برێت مه‌كگۆرك راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هادی عامری به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌


په‌یام 

برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هادی عامری به‌درۆده‌خاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ میدیا عێراقییه‌كانه‌وه‌ باسی لێوه‌ده‌كرێت رووینه‌داوه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: شكست به‌و حكومه‌ته‌ ده‌هێنن كه‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق پێكیبهێنێت و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.
 
عامری له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا وتوشیه‌تی: ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ر حكومه‌تێكش به‌ گوشاری ئه‌مریكا پێكبهێندرێت وه‌ك به‌كرێگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له‌ تویتێكدا مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ له‌م رۆژانه‌ی دویدا كه‌ میدیا عێراقییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن رووی نه‌داوه‌. 

وته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ خولی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت. 

491 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2018

بابەتی زیاتر