Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ عه‌بادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌


په‌یام 

به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سر فالح فه‌یازیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریكرد و ده‌ڵێن:  باوه‌ڕیان به‌تواناكانی فه‌یاز هه‌یه‌. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ده‌ڵێن ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، فالح فه‌یاز بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاری ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له‌ باوه‌ڕبوونیان به‌ تواناكانی فه‌یازه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تێك كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان بكات.

هه‌روه‌ها پێداگریشیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌باری سیاسی دوور له‌ پێوه‌ری تایه‌فه‌گه‌ری و دابه‌شكاری حزبیانه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر هاوپه‌یمانی نه‌سڕ سوربوو له‌سه‌ر كاندیدكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام له‌ دوای كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز له‌ پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی نه‌سڕ دژی عه‌بادی وه‌ستانه‌وه‌، كه‌ تائێستا ڕوون نییه‌ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ چه‌نده‌.

390 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2018

بابەتی زیاتر