Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌مه‌ودوا ئێران و عێراق مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كانیان به‌دۆلار ئه‌نجام ناده‌ن




یه‌حیا ئالی ئیسحاق به‌رپرسی ژووری بازرگانی ئێران عێراق به‌میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌غداو تاران ده‌ستبه‌رداری دۆلار بوون و له‌مه‌ودوا ئاڵوگۆڕو مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كانی نێوانیان به‌یۆرۆ دینارو تمه‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئیسحاق ڕوونیكردۆته‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق و ئێران مامه‌ڵه‌كانیان به‌سێ دراوی جێگره‌وه‌ی‌ دۆلار ئه‌نجام ده‌ده‌ن" به‌شێك له‌ كاڵاكانیش به‌ مه‌زه‌نده‌ی نرخ و به‌هاكانیان ته‌نها ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ ئاسته‌نگیان له‌ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له‌بانكه‌كاندا هه‌یه‌و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بانكێكی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا دروست بكه‌ن.

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ بۆسه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته‌ ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوو فرۆشتنی نه‌وت بۆته‌وه‌" پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییانداوه‌ له‌وه‌ی عێراق بازاڕێكی كراوه‌یه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی دۆلار له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و داوایان له‌به‌غدا كردووه‌ سنورێك بۆ ئه‌و كاره‌ دابنێت.

662 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2018

بابەتی زیاتر