Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌مانگی ئابدا 19 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون‌و 1600 ی دیكه‌ش برینداركراون

په‌یام

رێكخراوی رزگایخوازی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگی رابردوودا 19 هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ فه‌ڵه‌ستینی به‌ گوللـه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی كوژراون.


ناوه‌ندی عه‌بدوڵڵا ئه‌لحۆرانی بۆ توێژینه‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌كردن سه‌ر به‌ رێكخراوی رزگایخوازی فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكرد: له‌ مانگی ئابدا 19 فه‌ڵه‌ستینی به‌ گوللـه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی كوژراون و 1600 ی دیكه‌ش برینداركراون.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناوه‌نده‌كه‌ ئاشكراكراوه‌ 17 له‌و كوژاوانه‌ له‌ سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌میانی خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌دا كوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل تاوه‌كو ئێستا ده‌ستی به‌سه‌ر 28 ته‌رمی فه‌ڵه‌ستینیدا گرتووه‌ كه‌ تۆمه‌تباریكردوون به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ سوپای ئیسرائیل.

له‌ به‌شێكی‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ هه‌مان مانگدا له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ كه‌ناری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌ 1600 فه‌ڵه‌ستینی به‌ گوللـه‌ی راسته‌قینه‌ و گوللـه‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسكڕێژ برینداركراون.

ناوه‌ندی عه‌بدوڵڵا ئه‌لحۆرانی بۆ توێژینه‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌كردن ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌روو كه‌ هه‌ر له‌ مانگی ئابدا سوپای ئیسرائیل نزیكه‌ی 400 فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركردووه‌.

384 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2018

بابەتی زیاتر