Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، رۆژانه‌ ده‌یان كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن

په‌یام

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكیه‌كان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 400 كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌سره‌  درێژه‌ی هه‌یه‌و دوێنێش خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌یان  سووتاند.

دوێنێ‌ دوای نوێژی هه‌ینی جارێكی‌ تر خۆپیشاندان له‌ شاری‌ به‌سره‌ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران داوای دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌بایان ده‌كرد.

هاوكات شه‌وی‌ رابردوو خۆپیشانده‌رانی‌ پارێزگاری‌ به‌سره‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سووتاندیان و دروشمیان دژی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ عێراق ده‌وته‌وه‌.

به‌هۆی كه‌می كاره‌بای نیشتیمانی‌ و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌، خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌‌و، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكیه‌كان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، رۆژانه‌ نزیكه‌ی 400 كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.

447 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2018

بابەتی زیاتر