Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای سۆمۆ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی بۆ مانگی ئاب ئاشكراكرد

په‌یام

كۆمپانیای سۆمو ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی ئاب ئاشكراكرد، كه‌ به‌راورد به‌ مانگی ته‌مووز ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، تێیدا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی بۆ مانگی ئاب ئاشكراكردوه‌و، راشیگه‌یاند: ئاماده‌ن هه‌نارده‌ی نه‌وت زیادبكه‌ن ئه‌گه‌ر ئۆپێك ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ مانگی ئابدا گه‌یشتووه‌ته‌ 3 ملیۆن و 595 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌، كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ته‌مووزدا ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ نیو ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه‌.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، عێراق توانای زیادیكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپێك) ڕه‌زامه‌ندبێت.

زیادبوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌كاتێكدایه‌: میدیا جیهانییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا، بڕیاره‌ عێراق و سعودییه‌ ڕیژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌یان زیاد بكه‌ن وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.

482 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2018

بابەتی زیاتر