Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق ده‌كات

په‌یام

له‌دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا، كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ئه‌نجامیداوه‌، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پشتیوانی‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق ده‌كات به‌جۆرێك له‌ ئاست خواست و داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵكدا بێت.

پۆمپیۆ جه‌ختیشی‌ كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق پرۆسه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ عێراقه‌ و پێویسته‌ به‌پێی‌ ده‌ستور بڕوات به‌ڕێوه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئیرداه‌ی‌ ده‌نگده‌ران بێت.

هاوكات برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق‌  ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌ ئه‌نجامدانی‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌ڵبژێردراو له‌ واده‌ی‌ ده‌ستوریی‌ خۆیدا. 

مه‌كگۆرگ پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ دوپات كردوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌قامگیریی‌ عێراق و به‌رده‌وامیی‌ یارمه‌تیدانی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌چوارچێوه‌ی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوان هه‌ردولا.

350 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2018

بابەتی زیاتر