Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی باردۆخی هه‌رێم و عێراق و دواپێشهاته‌كانی هه‌ڵبژاردن، وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌  له‌ نێچرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و، وشیار زێباری و  ئازاد به‌رواری  و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.

شاندی كۆمه‌ڵیش له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ، عبدالستار مجید  و دلێر گه‌رمیانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌لیم كۆیی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵ  پێكهاتووه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی باردۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و چه‌ندین بابه‌تی تر ده‌كرێت.

هاوكات ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی دواپێشهاته‌كانه‌ له‌ باره‌ی هه‌ڵبژادنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. 

810 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر