Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌كیه‌.. كۆتایی‌ به‌ خولێكی به‌هێزكردن بۆ قوناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی هات

په‌یام

ڕێكخراوی هیوای هه‌مووان له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌، كۆتایی به‌ خولێكی به‌هێزكردن بۆ قوناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی هێنا.

به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری قوتابیانی به‌شداربووی خوله‌كه‌، ڕێكخراوی هیوای هه‌مووان له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی  به‌خولێكی به‌هێزكردن بۆ وانه‌كانی (زمانی كوردی و بیركاری) بۆ قوناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی هێنا.

 خوله‌كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 مانگ به‌رده‌وام بوو، كه‌ 300 قوتابی تێدا به‌شداربوون و له‌ لایه‌ن 10 مامۆستاوه‌ وانه‌كان ده‌وترایه‌وه‌.

 به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات مه‌به‌ستیان له‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی ڕابردووی خوێندندا به‌هۆی بایكۆتی ده‌وامه‌وه‌ فه‌وتاوه‌.

لای خۆیشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بوو، كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ی به‌ گرنگزانی و، خوازیاربوو هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمیش بكرێنه‌وه‌. 
له‌ كۆتایشدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌ سه‌ر مامۆستایان و هاوكارانی خول و قوتابییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا.



353 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر