Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و پارتی‌ دیموكرات له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختی‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاكو بێگه‌رد له‌ واده‌ی‌ خۆیدا كرده‌وه‌.

له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، شاندی‌ كۆمه‌ڵ پێشوازیی‌ له‌ شادنێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كرد.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ڕایگه‌یاند "جه‌خت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوزارشت له‌ ڕای‌ خه‌ڵك بكات".

وتیشی‌ "وه‌كو چوار لایه‌نه‌كه‌ تاووتوێی‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق ده‌كه‌ن".

ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان باش بێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت له‌ ڕابردوودا ڕوویان داوه‌ پێویسته‌ چاكبكرێنه‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ پارتیی‌ دیموكرات، ڕایگه‌یاند "پێیان باشه‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ بۆ به‌غدا، بكرێن به‌ یه‌ك پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ كوردییه‌كان".

591 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر