Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تائێستا دوو ملیۆن ئاواره‌ له‌ عێراقدا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان

په‌یام

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئاواره‌ی‌ شه‌ڕی داعش تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و  له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 550 هه‌زاریان له‌ كه‌مپه‌كانن.

ده‌رباز محه‌مه‌د له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی‌ نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وان كه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و وێرانكاری و زیانانه‌ی به‌ر شاره‌كه‌یان كه‌وتووه‌، و نه‌بوونی‌ ئاسایش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان".

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق وتیشی "دۆخی ئه‌و شارانه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ دانیشتووانه‌كه‌یان ئاواره‌بوون، به‌راورد به‌دوو ساڵی رابردوو باشتره‌ و ئاوه‌دانییان تیادایه‌ به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ و گیروگرفتی ئه‌منی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ وای كردووه‌ ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

ده‌رباز محه‌مه‌د هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی به‌ هه‌نگاوێكی ئاڵۆز ناو برد و وتی "پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئاڵۆزه‌ و لایه‌نه‌كان به‌ ئاسانی ناگه‌نه‌ رێككه‌وتن، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ی دروستبووه‌ ئاسۆی رێككه‌وتن له‌نێوانیاندا نییه‌".


375 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر