Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌ كار

په‌یام

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ماڵپه‌ڕی زانكۆلاین ده‌كه‌وێته‌ كار و قوتابیان ده‌توانن فۆرمی زانكۆ و په‌یمانگاكان پڕبكه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ی (گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین) كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌ش بكرێت، كاركردنیش له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو.

عه‌باس ئه‌كره‌م ڕونیشیكرده‌وه‌ كاتژمێر 8ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ماڵپه‌ڕی زانكۆ لاین بۆ ده‌رچوانی‌ خولی یه‌كه‌م و دووه‌می 12 ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێ و به‌وه‌ش ده‌رچوانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان پڕ بكه‌نه‌وه‌.


406 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر