Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت

په‌یام

چه‌كی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ جووتیاران گه‌یشته‌ هه‌رێم و له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند "حكومه‌تی‌ ناوه‌ند چه‌كی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه‌، كه‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ تێدایه‌".

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم  ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "بڕی‌ ئه‌و پاره‌ی‌ خه‌رج كراوه‌ 154 ملیار و 130 ملیۆن دیناره‌".

وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت "له‌ ڕۆژانی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جووتیاراندا".

پاش ڕاده‌ستكردنی‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، كۆتایی‌ به‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم بۆ ساڵی‌ 2018 دێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ ساڵانی‌ ڕابردووی‌ جووتیارنی‌ هه‌رێم نه‌دراون.


726 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر