Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌: به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانی كورد و سوننه‌ جێگه‌ی قبوڵكردنن

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شداری یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و به‌شێك له‌داواكارییه‌كانی كورد و سوننه‌ش به‌ ڕه‌وا ناوده‌بات.


حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و داواكارییه‌كانی كورد و سوننه‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌و پارێزگای كه‌ركوك دایه‌وه‌.

له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوساندا عه‌بادی ڕایگه‌یاند: كورده‌كانیش وه‌ك مافێكی خۆیان داواكاریان هه‌یه‌و به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانی كورد و سوننه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن و قابیل به‌جێبه‌جێكردنن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد:  چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ سازشیان بۆ كورد كردووه‌. 

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ به‌ سیفه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،  به‌شداری یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ی ئاوی عێراق، عه‌بادی ڕایگه‌یاند: هیچ وڵاتێكی دراوسێ مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ ئاوی روباری كارون بگرێته‌وه‌ له‌ شه‌تی عه‌ره‌ب، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی: فه‌یاز كاری حیزب و حكومه‌تی تێكه‌ڵكردبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ دورخستنه‌وه‌ی ئاساییه‌، ڕه‌تیشیكرده‌وه‌ فه‌یاز نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌سر بكات و هه‌ڕه‌شی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌گه‌ر به‌ناوی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یانه‌وه‌ قسه‌ بكات ده‌یده‌ن به‌ دادگا. 

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕه‌تیكرده‌وه‌ سوربێت له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیران و ڕایگه‌یاند:  ده‌یانه‌وێت له‌ عێراق ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌ هه‌بێت.

719 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2018

بابەتی زیاتر