Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی سەهۆڵەکە بڵاوکردەوە

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمشەو لە شەقامی سالم_سەهۆڵەکە ئۆتۆمبێلێکی چەکدار لەگەڵ مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ بۆتە شەڕیان و لەکاتی بەهاناوەچوونی تیمەکانیان تۆمەتبارەکان ھەڵهاتوون.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا روونیكردوه‌ته‌وه‌" ئەمشەو لەشەقامی سالم -سەھۆڵەکە ئۆتۆمبێلێک کە کۆمەڵێک چەکداری تێدابووە لەگەڵ مەفرەزەیەکی پۆلیسی ھاتوچۆ بۆتە شەڕیان، دواتر ھێزە تایبەتەکەی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەھانایەنەوە چون و دواتر تۆمەتبارەکان ھەڵاتن".

ئەوەشی خستەڕوو"لەئێستادا ھێزە تایبەتەکەی پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاکەوتن بەدوای تۆمەتبارەکانەوەن و شوێنی نیشتەجێبونیان گەمارۆ دراون و دەبێت خۆیان ڕادەست بکەن".

راشگه‌یه‌نراوه‌"جگە لەوەی ھیچ زیانێکی گیانی لەروداوەکەی ئەمشەو نەکەوتەوە، بەڵام تۆمەتبارەکان روبەروی یاسا دەکەینەوە ".


1203 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر