Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌واو بووه‌


بڕیاره‌ كه‌مێكی‌ تر یه‌كه‌مین دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستپێبكات و ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ دانیشتنه‌كه‌ ته‌واو بوون

هاوكات به‌شێكی‌ زۆری‌ باڵوێزو نوێنه‌رانی‌ وڵاتان و رێكخراوه‌كانی‌ دیبلۆماتكاران له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بن

ئەمڕۆ یەكەم كۆبونەوەی خولی نوێ و چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و پەلەمانتارانیش سوێندی یاسایی دەخۆن هاوكات بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی كۆبونەوەكە دەكات 

ئەمڕۆ یەكەم كۆبونەوەی خولی نوێ و چوارەمی عێراق بەسەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوە دەچێت و وا بڕیاریشە هەریەك لە فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق وتارێك پێشكەش بكەن.

هەر لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دەكرێتە سەرۆكی پەرلەمان تا ئەو كاتەی سەرۆك و دوو جێگرە نوێكەی پەرلەمان هەڵدەبژێرێن و دوای ئەوەش پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوای ئە‌وەدێت، كە هەفتەی ڕابردوو فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق وادەی یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی دیاریكرد.

333 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر