Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محه‌مه‌د حه‌كیم: داكۆكی له‌ مافی هاووڵاتیان به‌ ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئه‌خلاقی خۆمان ده‌زان



په‌یام ـ شاره‌زوور


له‌میانه‌ی كۆڕێكدا، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، بۆ ئه‌ندامانی‌ سنووره‌كه‌ سازی‌ كردبوو، محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی  ئاسان و ڕێخۆشكردن بۆ پاوانخوازی زیاتری جووت حزبی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین".


له‌ كۆڕه‌كه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژرادن له‌ كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هاووڵاتیان به‌شدارییه‌كی‌ كاریگه‌ریان هه‌بێت و پرۆسه‌كه‌ دوور له‌ ته‌زویر و ساخته‌كاری‌ به‌رێوه‌ بچێت.


هه‌روه‌ك وتیشی‌:" كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی، داكۆكیكردن له‌ مافی هاوڵاتیان و پارێزگاریكردن له‌ مافه‌كانیان به‌ ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئه‌خلاقی خۆی ده‌زانێت"، محه‌مه‌د حه‌كیم وتیشی: ده‌توانین ئه‌و راستییه‌ش به‌ به‌ڵگه‌وه‌ نیشان بده‌ین كه‌ هه‌م له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان نوێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵ خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵكیان به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆیان زانیوه‌.


كارگێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان وتیشی‌:" هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ وای‌كردووه‌ له‌ ئێستا و رابردوودا حزبه‌ ده‌سه‌لڵاتداره‌كان له‌ هه‌وڵی‌ دروستركردنی‌ كێشه‌و گرفت و له‌مپه‌ردان بۆ كاری‌ سیاسی‌ و په‌روه‌رده‌یی و كاره‌خێرخوازییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌.

523 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر