Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەکەمین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد


یەکەمین کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردو هیچ لایەنێک بە فەرمی گەورەترین کوتلەی هەڵبژاردنی رانەگەیاندووە.

هاوكات له‌ دانیشتنه‌كه‌دا فوئاد مەعسووم، حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و باڵیۆزی چەند وڵاتێک لە کۆبوونەوەکە بەشدارن.

هەر لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دەكرێتە سەرۆكی پەرلەمان تا ئەو كاتەی سەرۆك و دوو جێگرە نوێكەی پەرلەمان هەڵدەبژێرێن و دوای ئەوەش پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوای ئە‌وەدێت، كە هەفتەی ڕابردوو فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق وادەی یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی دیاریكرد.

387 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر