Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپـیـر پێشوازیی له‌ كونسولی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم ده‌كات


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/9/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ خاتوو: (هێلینا) كونسولی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌وه‌كاله‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو هه‌رێمی كوردستان‌و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.

هاوكات پرسی دروستكردنی حكوومه‌تی عێڕاق‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق دێن قسه‌و باسیان لێوه‌كرا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كوردستان تاوتوێ‌ كران‌و، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ (30/9/2018) به‌شێوه‌یه‌كی پاك‌و دوور له‌ ته‌زویرو دزیكاریی به‌مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی ئه‌م بارودۆخه‌ نائاساییه‌ی كوردستان له‌سه‌ر هاووڵاتییان زانرا.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئومێدی خواست سه‌ركه‌وتوانه‌و به‌پاكیی ئه‌و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌نجام بدرێ‌ له‌پێناوگه‌ڕانه‌وی متمانه‌ بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.

607 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر