Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. به‌های‌ یه‌ك دۆلار بۆ زیاتر له‌ 12 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌وه‌

په‌یام

دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ئێراندا ڕیكۆردێكی‌ نوێی‌ تۆمار كرد و، به‌های‌ یه‌ك دۆلار بۆ زیاتر له‌ 12 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌وه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ به‌شی‌ فارسیی‌ ماڵپه‌ڕی‌ بی‌ بی‌ سی‌ "ئه‌مڕۆ دراوی‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ بازاڕی‌ ناڕه‌سمیی‌ ئێراندا ڕیكۆردێكی‌ نوێی‌ له‌ به‌رانبه‌ر دراوی‌ تمه‌ن تۆمار كردووه‌".

بی‌ بی‌ سی‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "نرخی‌ یه‌ك دۆلار له‌ بازاڕی‌ دراوی‌ ئێراندا 12 هه‌زار تمه‌نی‌ تێپه‌ڕاندووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین به‌های‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌ له‌ به‌رانبه‌ر تمه‌نی‌ ئێرانی‌".

پێشتر ماڵپه‌ڕی‌ ئیسنای‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌مڕۆ به‌های‌ یه‌ك دۆلار له‌ بازاڕی‌ دراوی‌ ئێراندا گه‌یشتووه‌ته‌ 11 هه‌زار و 800 تمه‌نی‌ ئێرانی‌".

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ به‌های‌ دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر تمه‌نی‌ ئێرانی‌، له‌ كاتێكدایه‌ ساڵی‌ ڕابردوودا به‌های‌ یه‌ك دۆلار له‌ خوار پێنج هه‌زار تمه‌نه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ و سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا، به‌های‌ دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ به‌رانبه‌ر تمه‌ندا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ هێنده‌.


3593 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر