Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌، خۆی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ناساند

په‌یام

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی‌ كرد بۆ زانینی ره‌وشی ده‌سته‌كه‌.

عه‌بادی‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر مافی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌مو پشتیوانییه‌ك بۆیان كردۆته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا بهێنن و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر كاركردن بۆ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات. 

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو  عه‌بادی سوربوون و به‌رده‌وامیی خۆی راگه‌یاندووه‌ له‌ پشتیوانیكردنی ته‌واوی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.


رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ فه‌رمانێك فالح فه‌یاز-ی له‌ هه‌ر سێ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دورخسته‌وه‌.


624 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر