Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی‌ عامری‌: پێویسته‌ عێراقییه‌كان خۆیان بڕیاری خۆیان بده‌ن

په‌یام

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا هادی‌ عامری‌، سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح رایگه‌یاند: پێویسته‌ عێراقییه‌كان خۆیان بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆیانه‌وه‌ بده‌ن.

له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان و كاریگه‌ری‌ وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ ده‌رچووی‌ خولی‌ چواره‌می‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، هادی عامری وتی‌ "ئه‌مریكییه‌كان له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ن شتێكیان بۆ عێراق كردووه‌، ئه‌وا ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه‌ له‌ رێگه‌ی سندووقی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام گوشارخستنه‌سه‌ر هه‌ندێك كوتله‌ كه‌ ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كوتله‌یه‌ بیت و نابێت له‌و كوتله‌یه‌ بیت، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی یاری دیموكراتی و پێچه‌وانه‌ی دیموكراتییه‌".

وتیشی‌ "پێویست به‌وه‌ ده‌كات عێراقییه‌كان خۆیان بڕیاری خۆیان بده‌ن، هیچ رێگرییه‌ك نییه‌ كێ كوتله‌ی گه‌وره‌یه‌ و كێ بچووكه‌، به‌ڵام پێویسته‌ بڕیاره‌كه‌ عێراقی بێت، پێویستیشه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو به‌ بڕیاری عێراقییه‌كان بێت". 


467 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر