Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سبه‌ی هه‌ڵگیرا

په‌یام

یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامدرا و دوای سوێندخواردنی‌ په‌رله‌مانتاران كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ كاتژمیر 11ی به‌یانی سبه‌ینێ  هه‌ڵگیرا.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ محه‌مه‌د عه‌لی‌ زه‌ینی‌ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و به‌شداریی‌ په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق ده‌ستیپێكرد.
له‌ دوای سوێند خواردنی په‌رله‌مانتاران و تۆماركردنی فراكسیۆنی چاكسازی و بنیاتنان كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان نه‌سر و سائیرون و حیكمه‌ و چه‌ند لایه‌نێكی تره‌، وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆیان ناساند، دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ كاتژمێر11ی  به‌یانی هه‌ڵگیرا.

له‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، په‌رله‌مانتاران به‌پێی ده‌ستور سوێندی یاساییان خوارد و هه‌ریه‌كه له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وتاریان پێشكه‌ش كرد.

فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی وتارێكدا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق پێگه‌ی هه‌رێمی و ده‌ستوری خۆی به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت حكومه‌تی نوێی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت و كاربكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، قۆناغی داهاتووی عێراق بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بونیادنانه‌وه‌یه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی‌ عێراقدا هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كشانه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌رانده‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ و هیچ پاڵێوراوێكیش بۆ پۆستی سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه‌، بۆیه‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه‌.


392 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2018

بابەتی زیاتر