Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ 15ی‌ مانگ دواخرا



پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌جوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد، كه‌ ته‌واوكاری‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بوو.
بڕیاربوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كه‌ له‌ سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی‌ پێكهاتووه‌، هه‌ڵبژێردرێن. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ 15ی‌ ئه‌یلوول دواخرا.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان تا ئێستا لایه‌نه‌ سوننییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران یه‌كلایینه‌بوونه‌وه‌ته‌وه‌  و شه‌ش كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی و، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و، ڕه‌شید عه‌زاوی و، محه‌ممه‌د ته‌میم و، ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی و ئه‌حمه‌د جبووری.
فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش تا ئێستا خۆیان بۆ هیچ به‌ره‌یه‌ك یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

285 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2018

بابەتی زیاتر