Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر دانانی به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان هاته‌ ده‌نگ


جگه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی فراكسیه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ دژی دانانی كه‌سێك بۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی ئیداره‌ی گه‌رمیان هاتنه‌ ده‌نگ. رایده‌گه‌ێنن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ نایاسای فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ ده‌ركردوه‌.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ت هه‌رێم به‌ نایاسای و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌كه‌، له‌ به‌رواری 3ی ئه‌م مانگه‌دا كه‌سێكی به‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دامه‌زراندوه‌"

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پۆسته‌كان پڕده‌كاته‌وه‌. هاوكات به‌شێك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌وه‌كاله‌ت پڕكردوه‌ته‌وه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت" بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادن یه‌كێتی نیشتمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پۆسته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پڕكردوه‌ته‌وه‌"

433 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2018

بابەتی زیاتر