Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: سه‌ره‌ڕای سزاكان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وامده‌بن


په‌یام

سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت, سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا  له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وامده‌بن.

 حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سێ پڕۆژه‌ی پێترۆكیمیایی له‌ شاری عه‌سه‌له‌ویه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای بوشه‌هه‌ر له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا هۆشداریدا له‌وه‌ی پیلانی دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی پێیان ناوه‌ته‌ قۆناغێكی‌ نوێوه‌.

ڕۆحانی باسی له‌وه‌ كرد:‌وڵاته‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی جه‌نگێكی ئابووریی و ده‌روونی بووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌ كه‌رته‌كانی نه‌وت، غاز و پێترۆكیمیایی ئامانجی سه‌ره‌كین و شانیان داوه‌ته‌به‌ر باری ئابووریی، له‌به‌رئه‌وه‌ دژ به‌ سزاكان ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی پیترۆكیمیایی كردووه‌. 

سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی كرده‌وه‌  ئه‌مریكا به‌و سزا نوێیانه‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانی كردووه‌ته‌ ئامانج، بۆیه‌ ئێرانیش به‌هه‌موو هێزیه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی وزه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ عه‌سه‌لویه‌ پرۆژه‌ی پیترۆكیمیایی مه‌رجان، سێیه‌مین یه‌كه‌ی پێترۆكیمیایی په‌ردیس و یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی وێستگه‌ی پیترۆكیمیایی ده‌ماوه‌ندی كردووه‌ته‌وه‌.

ئێران كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی 62 ملیۆن و 150 هه‌زار تۆن پێترۆكیمیایی و به‌رهه‌مه‌كانی پۆڵیمه‌ر به‌رهه‌مده‌هێنیت، به‌ خستنه‌كاری ئه‌و پرۆژه‌ نوێیانه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌و بواره‌دا 65 ملیۆن و 550 تۆن تێده‌په‌ڕێنێت و تێكڕای تێچووی ئه‌و پرۆژانه‌، یه‌ك ملیار 850 ملیۆن دۆلاره‌. 

437 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2018

بابەتی زیاتر