Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام

خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی له‌ پاریزگای به‌سڕه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌و به‌هۆی ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی و موقته‌دا سه‌دریش هه‌ڕه‌شه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات.

دوای كوژرانی گه‌نجێك به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بینای پارێزگار و ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه‌دا گرت و به‌ته‌واوی سووتاندیان.

دوابه‌دوای هێرش بۆسه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگار شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویان داوه‌ به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق 5 كه‌س كوژراون و 68 كه‌سیش بریندابون, به‌ڵام ئاماره‌ نافه‌ڕمییه‌كان باس له‌ كوژران و برینداربونی‌ ده‌یان هاوڵاتی‌ ده‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی له‌ ته‌واوی پارێزگاكه‌ راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی‌ هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی‌ ئاوی‌ شاره‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ته‌وه‌.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ تویتێكیدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌و  نوسیویه‌تی‌: به‌سه‌ ده‌ستدرێژیتان بۆسه‌ر به‌سره‌و ئامۆژگاری‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات  دانبه‌خۆداگرتنیان تاقینه‌كه‌نه‌وه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو گه‌شته‌ پارێزگای‌ به‌سڕه‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌پارێزگای‌ به‌سڕه‌ به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ی له‌كار دوور خسته‌وه‌و  ڕایگه‌یاند: فه‌رمانیان داوه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كانی به‌سڕه‌ ده‌كه‌ن.

به‌سره‌ له‌دوای به‌غدا به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق داده‌نرێت و زۆرترین نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ڵام وه‌ك هاوڵاتیانی پارێزگاكه‌ باسی ده‌كه‌ن تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌و به‌ده‌ست نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.


437 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر