Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كێشه‌كانی میكانیزمی خه‌ڵاتی زه‌بێست

په‌یام - سپۆرت

نووسینی/ بریار ته‌ها

بەشی یەکەم

ساڵانە چەندین خەڵاتی تاکە کەسی بە چەند هەنگاوێک دەبەخشرێتە یاریزانەکانی تۆپی پێ، لەگەڵ ڕاگەیاندی هەر لیستێکیشدا تا دەگاتە ئاشکرا کردنی ناوی یاریزانی براوەی خەڵاتەکە، فەوزایەکی زۆر لە نێو شەقامی وەرزشیدا دورست دەبێت، هەموو بینەری تۆپی پێ سەبارەت بەو خەڵاتانە بۆچوونی تایبەت بەخۆیان هەیە، ئەم بۆچوونانەش لە پاش ساڵی 2010 و بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووی لە زیادبوونە، زۆرینەی بۆچوونەکانیش رەخنەیە لەو (رێکراوە) یان ( یەکێتییە) یان (گۆڤارە) هەیە کە خەڵاتەکە دەبەخشێت و رایدەگەیەنێت، ئەمە لە کاتێکدا ئەو یەکێتییە ( فیفا – یوفا – فرانس فوتبۆڵ ) میکانیزمی تایبەتیان بۆ دەنگدان لەسەر ئەو خەڵاتە داناوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی رەخنەکانەوە فیفا دووجار چۆنێتی دەنگدانی بە باشترین یاریزانی جیهان( زەبێست) بڵاوکردەوە، میکانیزمەکە بەم جۆرەیە؛
%25 دەنگی ڕاهێنەران
%25دەنگی کاپتنەکان
%25 دەنگی کاپتنەکاننووسەکان
%25 دەنگی هاندەران لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

نامەوێت باسەکە تێبپەڕێت، تۆ سەرنج لەم نامەنتیقییە بدەن؛ سەنگ و قورسای دەنگی هاندەران لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە یەکسانە بەسەنگ و قورسایی رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوە جیهانیایەکان!، هەردوو کیان %25 یان بۆ دیاریکراوە، ئایا ئەمە هەڵە نیە؟، بێ گومان هەڵەیەکی گەورەیە، دەکرا دەنگی هاندەران بە جیا بوایە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵاتەکە نەبووایە و تێکەڵ بە دەنگی رۆژنامەنووسەکان نەکرایە، تەنیا بۆ بەرچاوروونی بوایە.

ئەمە جگە لەوەی کاپتن و یاریزانەکانیش ناتوانن بە شێوەیەکی دروست و واقیعی و دوور لە هەست و سۆز دەنگ بدەن، بەشێکی بەرچاوی راهێنەران و کاپتنەکان دەنگ بە هاوڕیکان و یاریزانە نزیکەکانی خۆیان دەدەن و بە ویژدانەوە دەنگ نادەن، بۆیە گونجاوترین و باشترین و دروستترین میکانیزم تەنیا هەژمارکردنی دەنگی رۆژنامەنووسانە، هەرچەندە دوور نیە میدیاکارانیش بکەونە ژێر کاریگەری هەستی نەژادی ( نەتەوەیی) و سۆزەوە بەڵام دواجار ئەوان دەتوانن باشترین هەڵبژێرن، ناکرێت کاپتن و راهێنەرەکان بەشداری دەنگدانێک بکەن پەیوەندی بە سەرجەم یاریی و پاڵەوانێتییەکانی وەرزێکی دوور و درێژەوە هەبێت.

کاتێک یاریزانە پاڵێوراوەکان یاریان هەبووە لەهەمانکاتیشدا کاپتن و راهێنەرە دەنگدەرەکان سەرقاڵی مەشق و یاری خۆیان بوون، بۆ نموونە (مێسی وەک کاپتنی ئەرجەنتین مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام کاتێک محەمەد سەلاح لە خولی ئینگلیزی یاری کردووە لەو کاتەدا مێسی یان سەرقاڵی مەشق بووە یان یانەکەی خۆی بەرشەلۆنە یاری هەبووە) ئایا مێسی باشتر لە ئاستی محەمەد سەلاح تێگەیشتووە و دەتوانێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکات، یان میدیاکارانی وەک (سیمۆنی ستۆن و سام لی و نێڵ جۆنز و پاوڵ جۆنس) لە ئینگلتەرا؟! بێ گومان میدیاکاران باشتر هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی سەلاح دەکەن، لێرەدا مێسی تەنیا وەک نموونەیەک بوو، نەک کەمکردنەوەی توانای هەڵسەنگاندنی ئەو ئەستێرەیە بێت بۆ یاریزانەکانی دیکە، ئەگەرنا باقی کاپتنەکانی دیکەش هەمان نموونەی مێسیان بەسەردا دەچەسپێت.

بۆیە کاپتن و راهێنەرەکان ناتوانن هاوشێوەی میدیاکاران بە ووردی چاودێری یاری یانە و یاریزانەکان بکەن، رۆژنامەنووسەکان ئەگەر نەتوانن سەیری هەموو یاریەکانی هەفتەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ (لایڤ) بکەن، بەڵام دەتوانن بۆ رۆژی دواتر بە دووبارەیی سەیری یارییەکان بکەنەوە.

کۆتایی بەشی یەکەم

1672 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر