په‌یام
دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا ڕیكۆردێكی نوێی له به‌رانبه‌ر تمه‌ن تۆمار كرد، به‌های یه‌ك دۆلار له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراودا بۆ زیاتر له 14 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌وه.
به‌شی فارسیی ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاویكرده‌وه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی ئێران‌دا 14 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش به‌راورد به دوێنێ به‌های دۆلار هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانیش ڕایگه‌یاندووه "به‌های یه‌ك دۆلار 14 هه‌زار تمه‌ن و، به‌های یه‌ك یۆرۆیش 16 هه‌زار تمه‌نیان تێپه‌ڕاندووه".
له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی ئێران، به‌های دۆلار زیاتر له سێ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه.
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشتووه‌ته 13 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی.
له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر سێ هه‌زار و 700 تمه‌نی ئێرانی بووه، له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌های دۆلار بۆ زیاتر له سێ هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا.
5590 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018