Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێم سزای شوفێریكردنی بێ مۆڵه‌تی دیاریكرد


په‌یام 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان سزای شۆفێریكردنی بێ مۆڵه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ماوەی مانگێك تا شەش مانگ دەستگیر دەكرێت و پێ بژاردنی پارەكەشی لە 100 ھەزار كەمتر نابێت.

پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه‌: شۆفێریكردن به‌بێ مۆڵه‌ت سزاكه‌ی به‌پێی یاسای ژماره‌ (86)ی هاتووچۆی ساڵی (2004)دا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ به‌شی (21)ه‌ له‌یاساكه‌دا.

هاوكات وتویه‌تی: "هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل لێده‌خۆڕێت به‌بێ مۆڵه‌تی شوفێری یان لێی سه‌ندرابێته‌وه‌ یان هه‌ڵوه‌شێندرابێته‌وه‌، یاخود تایبه‌ت نه‌بێت به‌ جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌، سزا ده‌درێت به‌گرتن به‌ ماوه‌یه‌ك له‌ مانكێگ كه‌متر نه‌بێت ‌و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێت".

وتوشیه‌تی: "ئه‌و كه‌سه‌ سزا ده‌درێت به‌گرتن بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له‌مانگێك‌ و زیاتر نه‌بێت له‌شه‌ش مانگ، یاخود به‌پێ بژاردن به‌بڕی پاره‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له ‌(100) هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له‌(150) هه‌زار دینار، یاخود هه‌ردوو سزاكه‌ ده‌یگرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێگه‌ به‌ كه‌سێكی بێ مۆڵه‌ت بدات به‌لێخوڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌، ئینجا خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بێت یان وه‌ریگرتبێت".


5791 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر