Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان كوژران و برینداربوونی‌ 90 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام 

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ هۆڵێكی‌ وه‌رزشی‌ له‌شجوانی‌ له‌ ڕۆژئاوای‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان ڕووی‌ دا، كه‌ له‌و كاته‌دا پێشبڕكێیه‌كی‌ وه‌رزشی‌ له‌شجوانیی‌ تێدا به‌ڕێوه‌ چووه‌.

كه‌متر له‌ یه‌ك كاتژمێر له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م، هێرشبه‌رێكی‌ دیكه‌ خۆی‌ به‌ گردبوونه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ ناوچه‌كه‌ و ڕۆژنامه‌نووساندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی‌ كابووڵ ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 70 كه‌سی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".

دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دوو خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجام دراون كه‌ پشتێنه‌ی‌ بۆمبڕێژكراویان له‌ خۆیان به‌ستووه‌.

ڕۆژئاوای‌ كابووڵ ناوچه‌یه‌كی‌ شیعه‌نشینه‌ و، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ڕێكخراوی‌ داعش به‌رپرسیارێتیی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.


433 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر