Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا: پێویسته‌ عێراق له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی پاڵپشتی ئێران بكات دژی ئه‌مریكا


په‌یام 

باڵیۆزی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا، رایگه‌یاند، پێویسته‌ عێراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی دژی بڕیاری گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر ئێران بێت له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌. 

ئیره‌ج مه‌سجیدی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ به‌غدا سازی كرد باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی ئه‌مریكا خستوویه‌تیه‌ سه‌ر ئێران نادادپه‌روه‌رانه‌ و نایاساییه‌ وله‌ هه‌موو وڵاتێك زیاتر گه‌لی عێراق زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت له‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا، هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕوانن به‌غدا دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بوه‌ستێته‌وه‌. 

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ڕونكردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی وه‌بیر رۆژنامه‌نووسان هێنایه‌وه‌ له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ زیان به‌ هه‌ردوو گه‌لی ئێران و عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌ عێراق پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای نه‌كرد.
 
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو: به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق نه‌ له‌به‌ر ئێران و نه‌ له‌به‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه‌ ناخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

419 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر