Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان له‌ باره‌ی ئیدلیب هاته‌ ده‌نگ


په‌یام 

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ربارودۆخی پارێزگای ئیدلیب هاته‌ ده‌نگ و ڕایگه‌یاند: له‌ ئیدلیب پڕۆسه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ قرغیزستان وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌ هێرشی سوپای‌ سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ووتی: له‌ئیدلیب سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بێت و كاره‌ساتێك ڕووبدات، یه‌كه‌م شوێن كه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ ڕووی تێده‌كه‌ن،وه‌ك هه‌میشه‌ توركیایه‌، له‌كاتێكدا له‌كه‌شێكدان چه‌ند كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ركراوه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ توركیاوه‌ بۆ سوریا ده‌ستی پێكردووه‌و نابێت به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو بنێن.

سه‌باره‌ت به‌داواكه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سوریا كه‌ داوای كردبوو پۆتین و ئه‌ردۆغان بۆ ڕێگرتن له‌ ڕژانی خوێنی هاوڵاتییان كۆببنه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند:  له‌ئێستادا هاریكاریی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ڕووسیا زۆر گرنگه‌، رۆژی حه‌وتی ئه‌یلوول لووتكه‌ی تاران هه‌یه‌، به‌ بڕیارێكی دروست له‌ ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كاندا، ئه‌م قۆناغه‌ تێده‌په‌ڕێنن. 

ئه‌ردۆغان ڕه‌تیكرده‌وه‌ لوتكه‌ی تاران په‌یوه‌نی به‌كۆبونه‌وه‌كانی جنێڤه‌وه‌ هه‌بێت و به‌ درێژكراوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی سۆچی و ئه‌ستانه‌ ناوی برد و هیواداریش بوو كه‌ له‌ لوتكه‌ی تاران كۆتایی به‌ پێشێلكارییه‌كانی ڕژێمی‌ سوریا بهێنن.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆردومانی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان و سوپای ئه‌سه‌د بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلیب ده‌ستی پێكردووه‌و به‌پێی ئاماره‌ نافه‌ڕمییه‌كانیش تا ئێستا ده‌یان هاوڵاتی له‌و پارێزگایه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.

2065 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2018

بابەتی زیاتر