Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

48 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ رزگاركران


له‌ كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی ئیزمیر و شارۆچكه‌ی چه‌شمه‌، 48 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركران كه‌ مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ربوو.

دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا زانیاریان بەدەست گه‌یشت كه‌ له‌ كه‌نداوی ئیڵدری چه‌شمه‌ به‌له‌مێك كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی لەنێودایه‌ و ئاوی تێچووه‌ به‌په‌له‌ گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌.

تیمه‌كان 19 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌ به‌له‌مه‌كه‌دا رزگاركرد كه‌ هه‌شتیان منداڵ و پێنجیان ژن بوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ده‌نیزكۆی شارۆچكه‌ی دیكیلی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی له‌نێو به‌له‌مێكی لاستیكیدا داوای هاوكاریان له‌ ئاسایشی كه‌نارده‌ریا كرد، ئه‌وانیش به‌ده‌میانه‌وه‌چوون و 29 كه‌سیان رزگاركرد كه‌ 17یان فه‌ڵه‌ستینی، حه‌وتیان عێراقی و پێنجیان سووری بوون.

414 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2018

بابەتی زیاتر